نەوا-
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەلێدوانێكدا رایگەیاند، حزبەكەی كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان لە گفتوگۆدا بون تا كاتی بانگەشەی هەڵبژاردن و ئێستاش ئامادەن دەستپێبكەینەوە بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم.
وتیشی: بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق پێویستیان بە گفتوگۆیەو پێویستە هەمو لایەنەكانیش بەشداربن هەتا بتوانێت خزمەتی باشی خەڵك بكات، لایەنەكانیش لەعیراق پۆستی سەرۆك كۆمار بە شایستەی كورد دەزانن.
لەبەشێكی تردا قوباد تاڵەبانی وتی: عیراق توانایەكی ئابوری و مرۆیی گەورەی هەیە دەتوانێت پێگەیەكی گەورەی نێودەوڵەتی هەبێت، بەڵام تائێستا نەیتوانیوە بەئاستی شایستەی خۆی بگات، بەهێزبونی عیراقیش بەهێزبونی هەرێمی كوردستانە.