نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتیەوە لەشاری سلێمانی هاوڵاتییەك تەقەی لەئامۆزایەكی كردو بەسێ گوللـە برینداری كردو هەڵات، دەستبەجێ لەسەر روداوەكە بەدواداچون و لێكۆڵینەوە دەستیپێكرد، بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش تۆمەتباری تەقەكەری روداوەكەو سێ هاوكاری دەستگیركران.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی راشیگەیاندوە، لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە دەستگیركراون و لێكۆڵینەوە لەدۆسیەكانیان بەردەوامە.