نەوا-
شوان جەبار بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانی بەبۆنەی تێپەڕبونی ساڵێك بەسەر سەرژمێری گشتی دانیشتواندا لە 22/11/2024 ویڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی ئەو رۆژەوە كە بە مێژویی وەسفیكردوە ئاشكرایكردوە هێشتا ئەنجامەكەی لەلایەن حكومەتی عیراقەوە رادەستی هەرێمی كوردستان نەكراوە.
بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانی راشیگەیاندوە، سەرەڕای ئەوەی لە قۆناغەكانی ئاماداسازی زۆر لە دوابون، بەڵام توانرا لەسەر ئاستی عیراق هەرێمی كوردستان ببیتە پێشەنگ، هەرچەندە ساڵێك بەسەرئەو رۆژەدا تێپەڕیكردوە، بەڵام تائێستا ئەنجامەكان و زانیارییەكانی سەرژمێری رادەستی هەرێم نەكراون بەهۆكارو پاساوی جیاواز.
شوان جەبار وتوشیەتی: هەرێمی كوردستان هەمو پابەندییەكی بە ئەنجام گەیاندوە لەگەڵ بەغداد، بەڵام هێشتا بەشێك لە شایستە داراییەكانی هەرێم و كارمەندانی ئامار خەرج نەكراون سەرەڕای ئەوەی چەندین پابەندی لەسەر شانی بەغدایە كە دەبو ئەنجامی بدایە، بەڵام تائێستا جێبەجێی نەكردوە.