نەوا-
بەرپرسی ئاسایشی ئۆكرانیا هیوادارە لەم مانگەدا ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا لە زوترین وادەی گونجاودا سەردانی ئەمریكا بكات و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كۆببێتەوە، ئەمەش لەكاتێكدایە هەوڵە دیپلۆماسییەكان بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕ بەردەوامن.
روستەم ئومێرۆڤ سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشی ئۆكرانیا رایگەیاند، ئەمریكاو ئۆكرانیا لە دانوستانەكانی پێشوی جنێڤدا گەیشتونەتە لێكتێگەیشتنێكی هاوبەش لەسەر مەرجە سەرەكییەكانی ئەو رێككەوتنەی كە باسی لێوە كراوە سەبارەت بە كۆتاییهاتنی شەڕی نێوان روسیاو ئۆكرانیا.
لەوبارەیەشەوە ئاژانسەكان ئاشكراشیانكردوە، تا ئێستا كۆشكی سپی هیچ لێدوانێكی لەبارەی ئاسۆی گفتوگۆكانی ترەمپ و زێلنسكی نەداوەو جگە لەوەش ئەمریكا پشتڕاستی كردۆتەوە كە بڕیارە بەرپرسانی وڵاتەكەی لە ئەبوزەبی چاوپێكەوتن لەگەڵ نوێنەرانی روسیا بكەن.