كۆمپانیای دانەغاز: لە ئێستادا بەرهەمهێنانی غاز ئاسایی بوەتەوە
03/12/2025
نەوا-
كۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە، دوای هێرشی ئەم دوایەی كێڵگەی غازی كۆرمۆر، لە ئێستادا بەرهەمهێنان ئاسایی بوەتەوە و گەڕاوەتەوە ئاستی ئاسایی.
ئاماژەی بەوەشكردوە، دەستپێكردنەوەی بەرهەمهێنان دوای ئەوە هات كە ڕێوشوێنە ئەمنییەكان لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵی بەرزكراونەتەوە.
كۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی رونیشیكردۆتەوە، لەگەڵ هاوبەشەكانیان پابەندبونی خۆیان بە سەلامەتی كارمەندان و دامەزراوەكانیان دوپاتدەكەنەوە، هەروەها بەردەوام دەبن لە دابینكردنی غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا.