ئۆجەلان بۆ شاندی ئیمرالی: خاوەن ئیرادەو بڕیارێكی بەهێزی پێشخستنی پرۆسەكەین

8 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
شاندی ئیمرالی دەمپارتی ئەنجامی دیدارەكەیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) بڵاوكردەوەو رایگەیاندوە، لە دیدارەكەدا ئۆجەلان پێیڕاگەیاندون كە هەمو ئەو هەنگاوانەی بە ئامانجی ئاشتی نایان و ئەو بەرپرسیارێتیانەی لە ئەستۆیان گرتوە، نیشانەی ئامانجی ژیانی هاوبەشیانە لە توركیاو هەمو لایەنە سیاسی و كۆمەڵایەتییەكان كە دەیانەوێت چانسی بەڕێوەبردن و دەسەڵاتدارییەكی دروست بەكاربهێنن.
ئۆجەلان بە شاندەكەی وتوە، دەبێت بە هەڵوێستێكی دروست مامەڵە لەگەڵ پرسە سیاسییەكاندا بكەن و ببنە ناوبژیوانی چارەسەری دیموكراتی، ئەم پرۆسەیە بەو مانایەیە كورد لەڕێگای یاساوە بەشداری كۆمار دەبێت و بە بەرفراوانترین بەشداریی كۆمەڵایەتی كۆمارێكی دیموكراتی دادەمەزرێت، لە هەمانكاتدا هەر ئەوانن خاوەن ئیرادەو بڕیارێكی بەهێزی پێشخستنی پرۆسەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group