نەوا-
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی دوایین گۆڕانكارییەكانی بۆ رێژەی بارانبارین كە بە سێ قۆناغی دوابەدوای یەكدا تێدەپەڕێت بڵاوكردەوەو رایگەیاندوە، تانزیك ببنەوە لە شەپۆلەكە رێژەكە زیاتر دەكات.
ئەو شارەزایەی كەشناسی رایگەیاندوە، لە قۆناغی یەكەمدا كە لە 7ی مانگ بۆ 10ی مانگە، هەروەها دوەمیان لە 10 بۆ 13ی مانگە زۆترین رێژەی بارانبارین لەم دوو قۆناغەدا پێشبینی دەكرێت كە كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سورە.
ئاشكراشیكردوە، لە قۆناغی سێیەمدا هەرچەندە ناجێگیرە لەگۆڕاندایە لە 15 بۆ 17ی مانگە كە شەپۆلێكی دەریای ناوەڕاستەو بارستە هەوایەكی ساردی لەگەڵ دەبێت، رێژەی بارانبارینی ئەو شەپۆلە مامناوەندە.