وەزیری ئاوەدانكردنەوە: پێویستە دەست لەناو دەست بین بۆ پاراستنی ئاڵای كوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن لە رێوڕەسمێكدا رایگەیاند، ئاڵای كوردستان سیمبولی قوربانیدان و خەباتی گەلی كوردە، بۆیە دەبێت پرسە نیشتمانییەكان و ئاڵاو خاكی كوردستان و یەكڕیزی و پێكەوەیی ئەركی لەپێشینەمان بێت، پێویستە سەرەڕای جیاوازییەكانمان دەست لەناو دەست بین بۆ پاراستنی ئەو ئاڵایەو كوردستان.
لە 17ی كانونی یەكەمی هەمو ساڵێكدا یادی ئاڵا لە هەرێمی كوردستان دەكرێتەوەو لەو رۆژەدا دامودەزگاكان و قوتابخانەكان ئەو یادە بەرز رادەگرن. 


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group