نێچیرڤان بارزانی: هێزی راستەقینە لە تەبایی و یەكڕیزیماندایە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەشداریی لە رێوڕەسمی یادی رۆژی ئاڵای كوردستاندا كردو رایگەیاند،  ئاڵای كوردستان، ناسنامەو كۆكەرەوەی گەلی كوردستان و یادەوەرییەكی زیندوە، شاهیدی رێگایەكی دوورو درێژی پشودرێژی و خۆڕاگریی گەلەكەمانە. بە شانازییەوە دەبینین لەسەر دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان دەشەكێتەوە. ئەمە بەڵگەی ئەو سەركەوتنەیە كە بە خوێنی شەهیدان و قوربانیدانی پێشمەرگەو خۆڕاگریی گەلی كوردستان بە هەمو پێكهاتەكانییەوە بەدەستهاتوە.
نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاندوە، هێزی راستەقینەی كوردستان لە تەبایی و پێكەوەیی و یەكڕیزیماندایە، ئەم ئاڵایە هەمومان كۆدەكاتەوە بە جیاوازیی بیروڕای سیاسی و ئایینی و نەتەوەیی، دەبێ هەمومان شان بە شان كار بكەین بۆ كوردستانێكی سەقامگیر بۆ هەموو نەتەوە و ئایین و پێكهاتەكانی كوردستان، دادپەروەرترو بەهێزتر بەرامبەر بە ئاڵنگارییەكان، لەهەمانكاتدا پابەندیی خۆمان بە هاوبەشیی دەستوری لەعیراقێكی فیدراڵی و دیموكراسیدا دوپاتدەكەینەوە. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group