نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین لە سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە كە لەئێستادا بەهۆی باران و لافاوەوە مەترسی راماڵینی مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگی و دەركەوتنیان لە نزیك كێڵگە مینەكان هەیەو لە هەر شوێنێك مین و تەقەمەنی بەرچاوكەوت نابێت دەستكاری بكرێت بەڵكو لێی دور بكەونەوەو بێبەرامبەر پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنی 182ـەوە بكەن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین لە سلێمانی ئاماژەشیكردوە، دوای ئەوەی لەلایەن یاریدەدەرێتی ئاسایشی بەردەقارەمانەوە ئاگاداركراون لە هەبونی گوللـە هاوەن و ئاڕ بی جی كە بەهۆی لافاو و راماڵینی زەوییەوە دەركەتبون، تیمی تەقاندنەوە سەردانی شوێنەكەیانكردو پاشماوە جەنگییەكانیان گواستەوە بۆ شوێنێكی پارێزراو، بەمەبەستی لەناوبردنیان لە ئایندەدا.