كۆی گشتی هاوكارییە داراییەكانی چەمچەماڵ زیاترە لە حەوت ملیار دینار

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژانەوەی چەمچەماڵ نوێترین ئاماری هاوكارییە دارایی و مادییەكانی بۆ زیانلێكەوتوانی لافاوەكە بڵاوكردەوەو رایگەیاند، كۆی گشتی هاوكارییە داراییەكان زیاتر لە حەوت ملیار دینارە.
عەتا محەمەد سەرۆكی كۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژانەوەی چەمچەماڵ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، بڕی پارەكە لە هەژمارەكانی بانكی چەرمو و جیهان كۆكراونەتەوە كە حەوت ملیار دینارەو بە دۆلاریش 200 هەزار دۆلارە كە دەكاتە نزیكەی 284 ملیۆن دینار.
عەتا محەمەد راشیگەیاند، سەكۆی ئەلكترۆنی كوردانە كارا دەكرێت كە ئامانج لێی خستنەڕوی سەرجەم هاوكارییەكانە بەشێوەیەكی شەفاف بۆ رای گشتی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group