ئەمرۆ وەزارەتی دارایی هەرێم 120 ملیار داهاتی ناوخۆی بۆ بەغدا نارد

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی تشرینی یەكەم خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی عێراق.
وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، ئەمرۆ دووشەممە ڕێكەوتی  22 ی كانوونی یەكەم بڕی  سەدو بیست ملیار دینار وەك داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی تشرینی یەكەم بەشێوەی كاش خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق.
ئەمە لە كاتێكدایە، وەزارەتی دارایی عێراق لە دوێنێوە دەستی كردوە بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەكانی عێراق و چاوەروان دەكرێت تا كۆتای ئەم هەفتەیە پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش بگات.  

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group