عیراق موچەی مانگی 10ی فەرمانبەران دەنێرێت

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا موچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان خەرج بكات و وەزارەتی دارایی راسپاردوە رێكارەكانی ناردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان جێبەجێ بكات.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی چەند راگەیاندنێك لە بەغداوە بڵاویانكردوەتەوە، لەكۆبونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاردراوە بەناردنی موچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، بەڵام تائێستا رون نییە چارەنوسی دوو موچەی مانگەكانی 11 و 12ی هەرێمی كوردستان بەكوێ دەگات و چ بڕیارێكی لەبارەوە دەدرێت.
جێی ئاماژەیە، وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان بڕی 120 ملیار داهاتی نانەوتی رادەستی حكومەتی عیراق كردوە بۆ مانگی 10ی ئەمساڵ.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group