لە هەرێمی كوردستان شەش رۆژ پشوی فەرمی راگەیەنرا

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، لەڕۆژی پێنجشەممە، 25ی كانوونی یەكەمی 2025، تاڕۆژی شەممە 3ی كانونی دوەمی 2026، لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان، پشووی فەرمی دەبێت. 
راشیگەیاندوە، دەوام لە دامەزراوە خزمەتگوزارییەكان بە شێوەی ئێشكگری دەبێت و لە كاتی هاتنی موچەی مانگی تشرینی یەكەمی فەرمانبەرانی هەرێم، پرۆسەی دابەشكردنی موچە لە ڕۆژانی پشو بەردەوام دەبێت، هەروەها رۆژی یەكشەممە 4ی كانونی دوەمی 2026 دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group