نەوا-
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و محەمەد ئەلحەسسان نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عیراق كۆبونەوە كە بەبۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركەكەی لە عیراق سەردانی كردبو.
لە راگەیەنراوێكدا هاتوە، لەو كۆبونەوەیەدا سەرۆكی حكومەت سوپاسی نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتوەكانی كردوە بۆ رۆڵی ئەرێنی لە هاوكاریكردنی پرۆسەی سیاسی و كاركردنی لەپێناو ئارامی و سەقامگیریی عیراق و هەرێم.
راشگەیەنراوە، لەلایەن خۆشەوە ئەلحەسسان پێزانینی خۆی بۆ هاریكاری و هاوئاهەنگیی باشی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئاژانسەكانی نەتەوە یەكگرتوەكان دەربڕیوە، هەروەها دوایین پەرەسەندن و گۆڕانكارییەكانی دۆخی گشتیی عیراق و ناوچەكە بەشێكی دیكەی گفتوگۆكانی نێوانیان بوە.