نەوا-
دیندار زێباری رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكانی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، زیاتر لە 600 چەكداری داعش كە بەپێی یاسا سزایان وەرگرتوە، لە زیندانەكانی هەرێمی كوردستاندان، ئەو چەكدارانە بەگوێرەی مادەی بەرەنگاربونەوەی تیرۆر سزادراون، هەرچەندە بەشێك لەو سزادراوانە حوكمی لەسێدارەدانیان بۆ دەرچوە، بەڵام بەهۆی پابەندبونی هەرێمی كوردستان بە پەیماننامەو یاسا نێودەوڵەتییەكانەوە بڕیارەكە جێبەجێ ناكرێت و سزاكەیان بۆ زیندانیی هەتاهەتایی گۆڕدراوە.
رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان وتیشی: لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە 800 هەزار پەنابەرو ئاوارە هەن بەجۆرێك ژمارەی ئاوارەكان 560 هەزارەو پەنابەرانیش 267 هەزار كەسن.