نەوا-
ڤلادیمر پوتن سەرۆكی روسیا و ئەسعەد شیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا كۆبونەوەو لەبارەی دۆخی سوریاوە پوتن رایگەیاند، مۆسكۆ ئیدانەی كارەكانی ئیسرائیل دەكات بە تایبەت ئەو پرۆژەیەی كە لەبارەی دابەشكاری وڵاتەكەو شێواندنی ئاسایشی ناوچەكەوە جێبەجێی دەكات، ئەو كارەی ئیسرائیل مەترسی گەورەیە بۆ تێكدانی سەقامگیری و ئاسایشی سوریا بەتایبەتی و ناوچەكە بەگشتی.
پوتن راشیگەیاندوە، دەبێت پەیوەندییەكانی نێوان سوریاو روسیا پەرەی پێبدرێت بە تایبەتی لایەنی سەربازی و ئابوری و تەكنیكی، هاوكات مۆسكۆ لە بەرزكردنەوەی تواناكانی سوپای سوریا لەڕووی بەرگرییەوە هاوكاری دیمەشق دەبێت.