چەند رۆژی داهاتو خولی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەستپێدەكات

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
لەكۆتایی ئەم مانگەدا كاندیدە سەركەوتوەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سوێندی یاسایی دەخۆن و هەوڵدەدەن سەرۆكایەتی ئەنجومەنەكە هەڵبژێرن، لەوبارەیەوە هەرێم كەمال ئاغا كاندیدی سەرۆكەوتو لەسەر فراكسیۆنی یەكێتیی بە سایتی حزبەكەی راگەیاندوە: بەپێی دەستور سەرۆك كۆماری عیراق بانگهێشتی كاندیدە دەرچوەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی كردوە كە رۆژی 29/12 خولی نوێی ئەنجومەنەكە یەكەم دانیشتنی خۆی ئەنجامبدات كە بێگومان بە سەرۆكایەتی بەتەمەنترین كاندیدی دەرچو بەڕ‌ێوەدەچێت.
راشیگەیاندوە: بەپێی ئەو رێككەوتنە سیاسییەی هەیە سەرۆكی پەرلەمان بۆ سوننەو جێگری یەكەمی بۆ شیعەو جێگری دوەمی سەرۆكی پەرلەمان بۆ كورد دەبێت، لەدوای یەكەم دانیشتنیش ماوەی 15 رۆژ دەدرێتە پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتییەكەی ئەگەر لەیەكەم دانیشتندا نەتوانرا سەرۆك و جێگرەكان هەڵبژێردرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group