قائیمقامیەتی قەزای پشدەر: هاتوچۆ لە مەرزی كێلێ راگیرا
1 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
قائیمقامیەتی قەزای پشدەر لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە28-12، هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە مەرزی كێلێ دەوەستێت، بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆرەوە لە هەردوو دیوەوە.
داواش لە هاوڵاتییان و شۆفێران دەكات، لە مەرزی كێلێ و رێگە كوێستانییەكانی دیكەی قەزای پشدەر، نزیك نەبنەوە، بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتیی خۆیان و رەخساندنی بواری پێویست بۆ تیمەكانی ئاوەدانكردنەوە و رێگەوبان، كە كاردەكەن بۆ پاككردنەوەی رێگەكان.