نەوا-
كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، لە سبەینێ چوارشەممەوە شەپۆلێكی بەفربارین بەشێك لەناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە30-12، ئاسمان ساماڵ و سارد دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێ پەڵە هەور و ناوچە شاخاوییەكان نیمچە هەور دەبێت، لە شەودا دروست بوونی شەختە و بەستن دەبێت لە سەر ناوچە شاخاوییەكان، سەنتەری پارێزگاكان بۆ سفر پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە .
باسی لەوەشكردووە: سبەینێ چوارشەممە31-12، كەش ساردو نیمچە هەور دەبێت، لە دوای نیوەڕۆ شەپۆلێكی بەفر بارین روو لە بەشێك لەم ناوچانە دەكات (سنووری پارێزگای دهۆك – ئیدارەی زاخۆ -مێرگەسوور -ئامێدی – سنووری ئیدارەی سۆران -بەشێك لە ئیدارەی ڕاپەرین و چیای سەفین لە پارێزگای هەولێر ) بڕی بەفری پێشبینیكراو لە نێوان (5-10) سم دەبێت، لە كاتی زیادبوونی كاریگەری شەپۆڵەكە ئەگەری نمە بارانیش دەبێت بە تێكەڵی لەسەر ناوچەی جیا جیا.
كەشناسی ئاشكراشیكردووە، پلەكانی گەرما لە هەندێ ناوچە بەرز دەبێتەوە وە ئەو ناوچانەی لە ژێر كاریگەری شەپۆڵی بەفر دەبێت نزم دەبێتەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 7 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 5 پلەی سیلیزی
دهۆك: 3 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 4 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 5 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 9 پلەی سیلیزی