شارەزایەكی كەشناسی: شەختەو بەستەڵەك لەزۆربەی رێگاو شەقامەكان دروستدەبێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی بڵاویكردەوە، رۆژی سێشەممە 30-12 پلەكانی گەرما بەڕێژەیەكی بەرچاو نزمدەبنەوە تەنانەت لەكاتەكانی رۆژدا پلەكانی گەرما لەناوچە شاخاوییەكان و سەنتەری شارەكانیش بۆ ژێر سفری سەدی نزمدەبنەوەو شەختەو بەستەڵەك لەزۆربەی رێگاو شەقامەكاندا دروست دەبێت.
راشیگەیاندوە، پێویستە شۆفێران و هاوڵاتیان ئاگاداربن گەشت و چالاكیەكانیان رابگرن تا توشی روداوی نەخوازراو و كارەسات نەبنەوە، لەئێوارەی هەمان رۆژیشەوە تا سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە 31/12 ساردترین ماوەی كاریگەری ئەم شەپۆلە سەرمایە دەبێت و پێشبینی دەكەین پلەی گەرمی لەناوچە شاخاوییەكان بۆ زیاتر لە 10 تا 15 پلە بۆ ژێر سفر نزمببێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group