وەزارەتی دارایی: سبەی دەرگای بانكەكان دادەخرێن

20 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
وەزارەتی دارایی هەرێم ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیان دەكات، سبەی یەك شەممە ڕێكەوتی 4/1/2026 ، پشوی بانكییە لە سەرجەم بانكە حكومیەكانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی بانكە بازرگانیەكانی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان.
ئاماژەی بەوەشدا، بۆیە دەرگای بانكەكان بەڕووی هاوڵاتیان دادەخرێت، جگە لە سوودمەندبووانی پڕۆژەی هەژماری من كە دەتوانن سەردانی بانكەكان بكەن بۆ وەرگرتنی كارتی بانكییان، هەروەها فەرمانبەران دەوامی ئاسایی خۆیان دەكەن بە مەبەستی ڕێكخستنی هاوسەنگی كۆتایی ساڵی دارایی 2025، بۆ ئاگاداریتان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group