كەجەكە: مەرجی سەركەوتنی پرۆسەی ئاشتی ئازادكردنی ئۆجەلانە

21 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
موستەفا قەرەسو ئەندامی كۆنسەی (كەجەكە) لە چاوپێكەوتنێكدا رایگەیاندوە، كاتێك عەبدوڵڵا ئۆجەلان (سەرۆكی زیندانیكراوی پارتی رێكارانی كوردستان (پەكەكە)) داوای چارەسەری پرسی كورد لەگەڵ توركیا دەكات، هەوڵدەدات ئەمە ببەستێتەوە بە پەیوەندییە مێژوییەكانی كوردو تورك، دیالەكتیكی پەیوەندیی كورد، داینەمیكی سەرەكی بونی توركە لە ناوچەكەدا ئەمە راستییەكی مێژوییە، ئەگەر ئەم مێژوە بەجدی وەربگیرێت و پشتی پێ ببەسترێت پەیوەندییەكی بەهێزی كوردو تورك سەرلەنوێ دێتە ئاراوە، هەم كوردو هەم تورك سودمەند دەبن لێی. 
ئەندامەكەی كۆنسەی (كەجەكە) لەبەشێكی تردا رایگەیاندوە، مەرجی سەركەوتنی پڕۆسەی ئاشتی و كۆمەڵگەی دیموكراتیك ئەگەر بڕیارە ئەم پرسە چارەسەر بكرێت، ئەوا دەبێت ئۆجەلان دەستبەجێ دەستی بگاتە هەلومەرجی كارو ژیانی ئازاد، لە پاڵ ئەمەشدا بابەتی مافی هیوا‌ كە دەوڵەت باخچەلی بەڵێنی داوە پێویستە بخرێتە بەرنامەی كارەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group