نەوا-
ماڵپەڕی كۆڵبەرنیوز بڵاویكردەوە، لەساڵی رابردودا لەڕۆژهەڵاتی كوردستان بەدەیان كۆڵبەری كورد كوژراون و برینداربون، كە 53 حاڵەتیان بە تەقەی راستەوخۆی هێزەكانی ئێران بوە.
ماڵپەڕەكە راشیگەیاندوە، لەو ساڵەدا بەكۆی گشتی 70 كۆڵبەری كورد لە ناوچە سنورییەكان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی ئێران، هەرەسهێنانی بەفرو كەوتنەخوارەوە لەشاخ و روداوی دیكە كوژراون یان بریندار بون.
ئاماژە بەوەشكردوە، لەو ژمارەیە 32 كۆڵبەری كورد كوژراون و 38ی دیكەی كورد بریندار بون، كە 53 حاڵەتیان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی ئێران بوە.