كەشناسی: كەش سارد و شەختە دەبێت

1 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
كەشناسی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، كەش سارد دەبێت و ئاسمانیش لە ساماڵەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە4-12، ئاسمان ساماڵ و سارد دەبێت و لە دوای نیوەڕۆوە هەور دروست دەبێت، بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ، گەرما 1-2 پلە بەرزدەبێتەوە.
سەبارەت بە سبەینێ دووشەممەش5-12، كەشناسی ڕایگەیاند، كەش سارد و شەختە دەبێت و لە دوای نیوەڕۆشەوە لە هەندێك ناوچە ئاسمان بە گشتی پەڵە و نیمچە هەور دەبێت.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 11 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 8 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 11 پلەی سیلیزی
دهۆك : 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 10 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 8 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 9 پلەی سیلیزی

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group