نەوا-
رێبوار كاكەیی بەڕێوەبەری ئاودێریی هەولێر رایگەیاندوە، بەفرو بارانی رۆژانی رابردو كاریگەریی راستەوخۆی لەسەر ئاوی ژێر زەوی دروستكردوەو یەكێكە لەو ساڵانە كە بە پێوەری زانستی پێی دەگوترێت ساڵی تەڕ، چونكە رێژەی بارینی بەفرو باران دڵخۆشكەرەو هەر لەئێستاوە كاریگەرییەكانی دەركەوتون بەتایبەتی لە هەندێك ناوچەی شاخاوی زیاتر لە مەترێك بەفر باریوەو كاریگەری لەسەر زیادبونی ئاوی ژێر زەوی هەیە.
بەڕێوەبەری ئاودێریی هەولێر وتوشیەتی: رۆژانی داهاتو بەفر زیاتر دەچێتەوە ژێر زەوی و ئاستی ئاوی ژێر زەوی زیاد دەبێت، هەندێك كانیاو تەقیون و بوژاونەتەوە، لەبەرئەوە بەشێوەیەكی گشتی ئەمساڵ ساڵێكی تەڕەو كەرتی ئاو دەبوژێتەوە.