لەسلێمانی دانانی سیستەمی سۆلار زیادی كردوووە

24 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانی ئاماری ئەو هاوبەشانەی خۆی ئاشكرادەكات كە بونەتە خاوەنی كارەبای خۆیان ‌و پێویستیان بەكارەبای نیشتمانی نەماوە.
بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی رایگەیاندوە، ئێستا  لەسلێمانی، دانانی سیستمی بەرهەمهێنانی كارەبا بەوزەی خۆر لەزیادبوندایە، بەگوێرەی ئامارەكانی بەشی وزە نوێبوەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان لەسنوری پارێزگای سلێمانی، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ هاوڵاتیان ڕوو لەدانانی سیستمی كارەبای وزەی خۆر دەكەن".
ئاماژە بەوەشدراوە، بەگوێرەی كۆتا ئامار تاوەكو 4ی 1ی 2026، ژمارەی ئەو هاوبەشانەی كارەبا كە سیستمەكەیان داناوەو لەبەشی وزە نوێبوەكان تۆماركراون، گەیشتوەتە دوو هەزارو 590 هاوبەش‌و بڕی بەرهەمهێنانی كارەبایان (76.390) مێگاواتە.
كارەبای سلبێمانی رونیشیكردەوە، لەو هاوبەشانەی سیستمی سۆلاریان داناوە دوو هەزارو 163یان هاوبەشی ماڵان‌و 337یش هاوبەشی بازرگانی‌و 15ی دیكەش هاوبەشی پیشەسازیی‌و 70 هاوبەشی كشتوكاڵی‌و پێنج هاوبەشیش میریین.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group