گەشتوگوزاری سۆران: زیاتر لە 80 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچەكەیان كردوە

22 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سۆران بڵاویكردوەتەوە، پلانی پێشوازیكرد لەگەشتیاران سەركەوتوبوەو ناوچەكەیان شاهیدی لێشاوێكی زۆری سەردانیكەران بوە لە ژینگەیەكی سەلامەت و رێكخراودا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سۆران ئاماژەشیكردوە، بەهۆی ئەو بەفربارینەی كە شاخ و ناوچە سروشتییەكانی داپۆشیبو ناوچەكە گۆڕدرا بۆ كەشێكی زستانە كە ژمارەیەكی زۆر لە گەشتیارانی بۆ لای خۆی راكێشا كە زیاتر لە 80 هەزار گەشتیارو سەردانیكەر بون.
گشتی گەشتوگوزاری سۆران دوپاتیشیكردوەتەوە،  سروشتەكەیان پێگەی سۆران بەهێز دەكات وەك شوێنێكی گەشتیاری زستانەی ئومێد بەخش و ئاسۆی فراوانتر دەكاتەوە بۆ پەرەپێدانی گەشتیاری زستانەو هەمەچەشنكردنی گەشتیاری لە هەرێمی كوردستان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group