نەوا-
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی بڵاویكردەوە، پێشبینی دەكەن لەسەرەتای هەفتەی داهاتو رۆژی شەممە 10/1 شەپۆلێكی بارانبارین سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوەو لەگەڵ بارینی بەفر لەناوچە شاخاویەكان، كاریگەری دوو شەپۆل لەسەر ناوچەكانی هەرێم دەمێنێتەوە تاكو رۆژی 14/1 بەردەوامی دەبێت.
ئەو شارەزایەی كەشناسی ئاماژەشیكردوە، لەماوەی هەردو شەپۆلەكەدا پێشبینی بارانێكی باش و مامناوەند لەسەرجەم ناوچەكان دەكرێت بەتایبەت لەناوچە شاخاوییەكان رێژەی بەفرو بارانبارین زیاتر دەبێت و لەناوچە شاخاوییە بەرزەكانیش ئەگەری بارینی بەفرێكی زۆر دەبێت.