ساڵی رابردو نزیكەی 100هەزار تۆن بەرهەمی ناوخۆی هەرێم رەوانەی وڵاتان كراوە

7 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان سەرۆكی یەكێتی هاوردە و ناردنكارانی هەرێمی كوردستان رایگەیاندوە،  ساڵی رابردو نزیكەی 100هەزار تۆن بەرهەمی ناوخۆی هەرێمی كوردستان رەوانەی وڵاتانی جیهان كراوە كە 12جۆر بەرهەم بوە.
وتیشی، ئێستا لە هەرێمی كوردستان 150 جۆری بەرهەمی ناوخۆ  گەیشتۆتە ئاستی ئەوەی 50 بۆ 100%ی پێداویستی ناوخۆ دابین بكات، وەك بەرهەمی شیرەمەنی، پەلەوەر، هێلكە، شیش و چیمەنتۆ كە 70%ی بۆ خوارو ناوەڕاستی عیراق رەوانە دەكرێن، بەردەوامیش كار دەكرێت بۆئەوەی هەناردە زیاد بكرێت و هاوردە كەمتر بێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group