ژمارەی قوربانیانی شێخ مەقسودو ئەشرەفیە بڵاوكرایەوە

7 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرایكرد، بەهۆی هێرش و بۆردومانی گروپە چەكدارەكانی سەر بە حكومەتی راگوزەری سوریاو روبەڕوبونەوەی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب، گشتی ژمارەی ئەو قوربانیانەی كە تاوەكو ئێستا لە گەڕەكەكانی شێخ مەقسودو ئەشرەفیە تۆمار كراون گەیشتۆتە 221 كەس.
روانگەكە جەختیشیكردۆتەوەو رایگەیاندوە، 105 كوژراو هەبون كە 45 كەسیان سڤیلن و 38 چەكداری سەر بە حكومەتی سوریان و 20 كارمەندی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب و 2 كەسی نەناسراو تۆماركراون، هەروەها نزیكەی 115 كەسی دیكە بریندار بون و ژمارەیەكی دیكەش بێسەروشوێنن.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group