ئیخڵاس دلێمی: گفتوگۆی پارتی و یەكێتی بۆ یەكلاییكردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆمار بەردەوامە

7 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئیخڵاس دلێمی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندوە،  گفتوگۆ لەنێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەردەوامە بۆ یەكلاییكردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆمارو پارتی فوئاد حسێنی بۆ ئەو پۆستە كاندید كردوە.
باسی لەوەشكردوە، لایەنە كوردییەكان دوو بژاردەیان لەبەردەمدایە بۆ یەكلاییكردنەوەی ئەو پۆستە یەكەمیان دەبێت بە زۆرینە پۆستی سەرۆك كۆمار لەنێو خۆیاندا یەكلایی بكەنەوە، هەروەك چۆن سوننە بە زۆرینە پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی بۆ خۆی بە زۆرینە یەكلایی كردەوە، هەروەها وەك ئەوەی ئێستا لایەنە شیعەكان بە زۆرینە پۆستی سەرۆك وەزیران لەنێو خۆیاندان یەكلایی دەكەنەوە، بژاردەی دوەمیش ئەوەیە كە ئەو لایەنەی ئەو پۆستە وەردەگرێت دەبێت دەستبەرداری شایستەی دیكە ببێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group