عومەر گوڵپی: داهاتی فرۆشتنی 30 مانگی نەوت لە هاوڵاتیان شاردراوەتەوە

5 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
عومەر گوڵپی ئەندامی خولی پێشوی پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردەوە، پاش چەند مانگێك لەكۆنەبونەوەی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆبوەوە، وەزیریی دارایی راپۆرتێكی لەسەر دۆخی دارایی هەرێم و موچە خستوەتەڕو و گفتوگۆی زۆر خشتەو داتایان كردوە، بەڵام ئەوەی لە وەزیرەكان و خەڵكی كوردستان شاردرایەوەو باس نەكرا داهاتی ئەو نەوتە بو كە لە مانگی ئازاری 2023 تا مانگی ئەیلولی 2025  كە 30 مانگ دەكات بە تەنكەرو پاڵاوگە فرۆشراوە.
ئەو پەرلەمانتارەی خولی پێشوی پەرلەمانی كوردستان راشیگەیاندوە، ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیەنراوەكەیدا گلەیی لە حكومەتی بەغدا دەكات لەسەر حەوت موچەی دابەشنەكراوی موچەخۆران، لە كاتێكدا چوار وەزیریان لەو حكومەتەی بەغدا هەیەو ئەو چوار وەزیرە بە یەك وشەش داكۆكیان لەو موچە نەدراوانەی خەڵكی كوردستان نەكردوەو پشتیوانی بۆچون و راگەیەنراوەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ناكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group