لە عیراق ئاستی یەدەگی دراوی بیانی روی لە كەمبونەوە كردوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
بانكی ناوەندیی عیراق لە نوێترین ئاماریدا دابەزینی قەبارەی یەدەگی دراوی بیانیی لە كۆتایی مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردودا راگەیاند.
بەگوێرەی ئامارێكی بانكی ناوەندیی عیراق، تا رۆژی 31ی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردو كۆی گشتیی یەدەگی دراوی بیانی لەبانكی ناوەندی گەیشتبوە 97 ملیارو 582 ملیۆن دۆلار كە بەرامبەرە بە نزیكەی 126 ترلیۆن و 857 ملیار دیناری عیراقی.
ئاماژەشیكردوە، بەراورد بەمانگەكانی پێشوتر، ئاستی یەدەگی دراوی بیانی هەڵكشان و داكشانی بەخۆیەوە بینیوەو ئاستی ئێستاشی بەراورد بە دوو ساڵی رابردو روی لە كەمبونەوە كردوە كە لەساڵی 2024دا قەبارەی یەدەگی 100 ملیارو 267 ملیۆن دۆلار بوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group