مەزڵوم عەبدی بڕیاری‌ كشانەوەی‌ هێزەكانی‌ بۆ رۆژهەڵاتی‌ فوڕات دا

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
فەرماندەی‌ گشتی‌ هێزەكانی سوریای دیموكرات "هەسەدە" بڕیاری‌ كشانەوەی‌ هێزەكانی‌ بۆ رۆژهەڵاتی‌ فوڕات دا.
 مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات "هەسەدە" لە پلاتفۆڕمی‌ (X) رایگەیاند، لەسەر داواكاری‌ وڵاتانی‌ دۆست و نێوەندگیران و وەك نیشاندانی نیازپاكیمان بۆ تەواوكردنی پرۆسەی یەكگرتن و پابەندبوون بە رێككەوتنی 10ی ئازار، بڕیاریاندا ئەمرۆ هێزەكانیان لە هێڵەكانی ئێستای رۆژهەڵاتی حەلەب كە لە دوو رۆژی رابردوودا لەژێر هێرشدابوون، بكشێنینەوە و دووبارە لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی فوڕات بڵاویانبكەینەوە.
ئەم بڕیارەی‌ مەزڵوم عەبدی‌ دوای‌ ئەوە دێت كە لە چەند رۆژی‌ رابردوودا سوپای‌ عەرەبی‌ سوریا فشارەكانی‌ بۆسەر ناوچەكانی‌ ژێر دەسەڵاتی‌ هەسە لە رۆژئاوای‌ رووباری‌ فوڕات "دێر حافر و مەسكەنە" چڕكردەوە و وەك ناوچەی‌ شەڕ پۆلێنی‌ كردن و چەندین جاریش بە درۆن و تۆپهاوێژ بۆدروومانی‌ كردن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group