نەوا-
لە راگەیەنراوێكدا كۆشی سپی وێڕای ئاماژەكردن بەرێككەوتنە ئاشتییە 20 خاڵییەكەی سەرۆك كۆماری ئەمریكا بۆ غەزە، دەستپێكردنی قۆناغی دوەمی رێككەوتنەكەی راگەیاند.
كۆشكی سپی ئاماژەی بەوەكردوە، كۆمیتەی بەڕێوەبەردنی نیشتمانی غەزە كە وەك بەشێكی گرنگ لەم قۆناغەدا دامەزراوە، عەلی شەعس جێگری وەزیری پلاندانانی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین سەرۆكایەتی دەكات، ناوبراو لەبوارەكانی سەرلەنوێ بونیادنانەوەی خزمەتگوزاری گشتی و دامودەزگاكانی مەدەنی و سەقامگیركردنی ژیانی رۆژانەی خەڵك خزمەتەكانی پێشكەش دەكات و هاوكات بنەمای حكومەتێك دادەمەزرێنێت.
هەر لە راگەیەنراوەكەی كۆشكی سپیدا هاتوە، هەریەك لە ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، ستیڤ ڤیتكۆڤ نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جێراڵد كۆشنەر راوێژكاری ترەمپ، هەروەها لەگەڵ تۆنی بلێر سەرۆك وەزیرانی پێشوتری بەریتانیا ئەندامی كۆمیتەكەن.