كەشناسی هەرێم: كەشی سارد و بەفربارین دەستپێدەكاتەوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، لە سبەینێوە لە ناوچەكانی دهۆك و هەولێر بەفرو بارانبارین دەستپێدەكاتەوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە كاتەكانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، لە درەنگانی شەودا ئەگەری بارینی نمە باران هەیە لە هەندێ ناوچە لە رۆژئاوای هەرێم، بارینی كەمێك بەفر لە ناوچەشاخاوییەكانی سنووری پارێزگای دهۆك.
لە بارەی كەشوهەوای سبەینێ یەكشەممەش، كەشناسی هەرێم دەڵێت: ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی ناوچەكاندا، لەگەڵ بارینی نمە باران سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆك دەست پێدەكات پاشان لە كاتەكانی ئێوارەدا پارێزگای هەولێر و هەندێ ناوچە لە پاڕیزگای كەركووك و سلێمانی دەگرێتەوە، هەروەها بەفر بارین لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەكان و ناوچە سنوورییەكانی هەرێم دەبێت.
ئاشكراشیكرد، پلەكانی گەرما نزمترین بە نزمی دەمێنێتەوە بەڵام بەرزترین بەرزتر دەبێت بە یەك بۆ سێ پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
سلێمانی: 9 پلەی سیلیزی
هەولێر: 11 پلەی سیلیزی
دهۆك: 9 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 10 پلەی سیلیزی
پیرمام: 7 پلەی سیلیزی
سۆران: 6 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 2 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 10 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 9 پلەی سیلیزی
ئاكرێ: 9 پلەی سیلیزی

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group