نەتەوە یەكگرتوەكان: نیگەرانین لە زیادبونی هێزی سەربازی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ستیڤان دوجاریك وتەبێژی نەتەوە یەكگرتوەكان رایگەیاند، ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتوەكان نیگەرانە لەجێگیركردنی كەشتی فڕۆكەهەڵگری جەنگی لەلایەن ئەمریكاوە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و زیادبونی هێزی سەربازی لەناوچەی كەنداو.
دوجاریك وتیشی: داوا لەسەرجەم لایەنەكانی ناوچەكە دەكەن دان بەخۆیاندا بگرن و هانی سەرجەم لایەنەكان دەكەن خۆیان لە هەر كردەیەك بە دوربگرن كە ببێتە هۆی زیادبونی گرژییەكان و سەرهەڵدانی ململانێ لە ناوچەكەدا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group