نەوا-
مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران سەبارەت بەو هێرشانەی لە وڵاتانی دراوسیانەوە دەكرێتە سەریان بڵاویكردەوە، ئەگەر ئەو وڵاتانە بە دوای گەشەپێدان و ئاسایشدا دەگەڕین ئەوا نابێت رێگە بەوە بدەن لە وڵاتەكانیانەوە هێرش بكەنە سەریان.
ئاماژەی بەوەشكردوە، ئێران بەهیچ شێوەیەك هێرشی پێشوەختە ئەنجام نادات، بەڵام لە بەرامبەر هێرشكردنە سەر ژێرخانەكان و ناوەندە ئابورییەكان وەڵامێكی توندو بەهێز بە دوژمنانی دەداتەوە.