نەوا-
كەشناسی هەرێم رایگەیاند، لە ئەمشەوەوە تەمومژ لە كاتەكانی بەیانی و شەودا لە هەندێ ناوچە دروستدەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە كەشی سنوری پارێزگای دهۆك و ئیدارەی زاخۆ ناوچە شاخاوییەكان بە گشتی پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت لە بەشەكانی ڕۆژهەڵاتی ئەو پارێزگایە ئەگەری نمەبارانێكی كەم هەیە لە هەندێ كاتی نیوەڕۆ پاشان لە دوای نیوەڕۆ ئاسمان بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت لەگەڵ دروستبونی تەم لە شەودا.
باسی لەوەشكردوە، لە سنوری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران ئاسمانی نیمچە هەور دەبێت لەسەر ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری نمەباران هەیە لە دوای نیوەڕۆ بارانبارین كۆتایدێت و ئاسامان بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت. هەروەها لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان، لە دوای نیوەڕۆ كاریگەری بارانبارین كۆتایدێت لەم ناوچانە، بەڵام بە هۆی زیاد ڕادەی شێ لە هەوادا ئەگەری دروستبونی تەم هەیە لە هەندێ ناوچە لە ئێوارەو شەودا.
لەبارەی كەشی سبەی پێنجشەممەوە كەشناسی دەڵێت، كەشی ناوچەكەمان بە گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێ ناوچە شاخاوییەكان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت لەگەڵ دروستبونی تەم لە كاتەكانی بەیانی و شەودا لە هەندێ ناوچە.
بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیكراو بۆ ئەمڕۆ:
هەولێر : 17 پلەی سیلیزی
پیرمام : 13 پلەی سیلیزی
سۆران : 14 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 6 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 13 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
دهۆك : 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 16 پلەی سیلیزی
ئاكرێ : 16 پلەی سیلیزی