دەستەی گەشتوگوزار هەنگاو بەرەو بەدەستهێنانی بڕوانامەی ئایزۆ دەنێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
دەستەی گەشتوگوزار بڵاویكردەوە، بەئامانجی پەرەپێدانی كاری دامەزراوەیی و بەرزكردنەوەی ئاستی كوالێتی خزمەتگوزارییەكان، دەستەكەیان كاردەكات بۆ پەیڕەوكردنی سیستمی بەڕێوەبردنی جۆری (Quality Management System) بەپێی ستانداردەكانی ئایزۆی (ISO 9001:2015).
راشیگەیاندوە، بۆ ئەو مەبەستە سیمینارێكی تایبەتیان لەسەر دڵنیایی جۆریی پێشكەشكردوە كە ئامانجی سەرەكی ئاشناكردنی بەشداربوان بوە بە بنەماكانی سیستمی ئایزۆو چۆنیەتی جێبەجێكردنی لەسەر ئاستی دامەزراوەیی، تیایدا تیشك خراوەتە سەر گرنگیی دابینكردنی كوالیتی لە سەرجەم پڕۆسە كارگێڕییەكان و خزمەتگوزارییەكاندا بەمەبەستی باشتركردنی راییكردنی كارەكان و بەدەستهێنانی رەزامەندی زیاتری هاووڵاتیان و گەشتیاران.
جێی ئاماژەیە دەستەی گەشتوگوزار بەدەستهێنانی ئەم بڕوانامەیە بە هەنگاوێكی زۆر گرنگ دەزانێت لەپێناو بەستانداردكردنی كارەكانی و بەرزكردنەوەی ناوبانگی كەرتی گەشتوگوزار لەهەرێمی كوردستان و زیادكردنی متمانەی گەشتیاران بە خزمەتگوزارییە گەشتیارییەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group