ڤلادیمێر زیلێنسكی: 55 هەزار سەربازی ئۆكراین لە جەنگ لەگەڵ روسیا كوژراون
8 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نە وا-
ڤلادیمێر زیلێنسكی سەرۆكی ئۆكراین لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی "فرانس 2"ی فەرەنسی ئاماژەی بەوە كرد، لەوەتەی جەنگی نێوان وڵاتەكەی و روسیا لە شوباتی 2022ـەوە دەستیپێكردووە نزیكەی 55 هەزار سەربازی ئۆكراین كوژراون، جگە لەم ژمارەیە، ژمارەیەكی دیكەی زۆر لە سەربازەكانیان بە رەسمی وەك بێسەروشوێن هەژمار دەكرێن.
باسی لەوەشكرد، لە ئۆكراین بە رەسمی و لە گۆڕەپانی جەنگدا، ژمارەی سەربازە كوژراوەكان 55 هەزار كەسە، جا چ ئەوانەی لە سەرەتادا لە ریزی سوپادا بوون یان ئەوانەی لە كاتی جەنگدا ناویان نوسراوە هەروەها ژمارەیەكی زۆر كەسی دیكەش هەن كە ئۆكراین بە بێسەروشوێن ناویان دەبات.
جەنگی روسیا بۆ سەر خاكی ئۆكراین لە 24ی شوباتی 2022ـەوە دەستیپێكردووە. لە ئێستادا روسیا نزیكەی 20%ی خاكی ئۆكراینی لەژێر دەسەڵاتدایە، كە نیمچە دوورگەی قرم و بەشێكی ناوچەی دۆنباس دەگرێتەوە.