قوباد تاڵەبانی: هەمو جۆرە پاڵپشتی و ئاسانكارییەك بۆ وەبەرهێنەرانی سعودیە دەكەین

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، لەگەڵ وەفدێكی بازرگانیی سعودییە بەسەرۆكایەتیی محەمەد سلێمان ئەلعسیری كۆبوەتەوەو باسیان لە دەرفەتەكانی وەبەرهێنا لەهەرێمی كوردستان كردوە بەتایبەتی لە پارێزگای سلێمانی. 
قوباد تاڵەبانی راشیگەیاندوە، لە كۆبونەوەكەدا ئامادەیی خۆی و ئیدارەی خۆجێی سلێمانی بۆ هەمو جۆرە پاڵپشتی و ئاسانكارییەك بۆ وەبەرهێنەرانی سعودیە دەربڕیوە، هەروەها جەختیشیانكردوەتەوە لەپێویستی بەهێزتركردنی هاوكاری و هەماهەنگی لەنێوان هەردو كەرتی تایبەتی كوردستان و سعودییە كە لەم رێگەیەوە دەتوانرێت ئاستی پەیوەندیی ئابوری و بازرگانی نێوان هەردولا گەشەی زیاتری پێبدرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group