ئامادەكاریی بۆ 38هەمین ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجە دەكرێت

پێش 4 هەفتە

نەوا-
پارێزگای هەڵەبجە بڵاویكردوەتەوە، لەسەر راسپاردەی نوخشە ناصح پارێزگاری هەڵەبجە بۆ تەواوكردنی ئامادەكارییەكانی یادی 38 ساڵەی كیمیابارانی شارەكە، لیژنەی باڵای مەراسیمەكە بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری گشتیی شەهیدان و ئەنفالكراوان كۆبونەوەیەكی ئەنجامداوە.
راشیگەیاندوە، لەكۆبونەوەكەدا پێداچونەوە بەو هەنگاوانەدا كراوە كە تائێستا نراون و گفتوگۆ لەسەر دابینكردنی كۆتایی پێداویستییە لۆجیستییەكان و وردەكاریی دەرخستەی چالاكییەكان كراوە، بۆ ئەوەی مەراسیمی ئەمساڵ بە شێوەیەكی رێكخراو و شایستە بەشكۆی شەهیدان و خەڵكی ناوچەكە بەڕێوەبچێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group