پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەكان مەترسین بۆ بەهێزبونەوەی داعش

4 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ماڵپەڕە جیهانییەكان باسیان لەوەكردوە، لەگەڵ دابەزینی تواناكانی رێكخراوی چەكداری داعش شەڕو مەترسییەكانیان كۆتایی نەهاتوە، بەڵكو ئامرازەكانی گۆڕاون و لەبری سنورە جوگرافییەكان فەزای دیجیتاڵی بوەتە دیارترین گۆڕەپانی چالاكییەكانیان كە شاشەكان دەگۆڕدرێن بۆ پلاتفۆرمی دامەزراندنی كارمەندو ئەپڵیكەیشنەكانی سۆشیال میدیا دەبنە ناوەندی دامەزراندن كە بە نهێنی و پیشەیی بەڕێوەدەبرێن.
بە وتەی چاودێرانی ئەو بوارە، دامەزراندنی ئۆنلاین چالاكییەكی پەراوێزیی نییە، بەڵكو نوێنەرایەتی یەكێك لەمەترسیدارترین گۆڕانكارییەكانی رێكخراوە توندڕەوەكان دەكات كە لە تەكنەلۆژیادا ئامرازێكیان دۆزیوەتەوە بۆ دەربازبون لە كۆنتڕۆڵە ئەمنییەكان و گەیشتن بە گەنجان لە سنورەكانەوە.
موخلید حازم شرۆڤەكاری سیاسی لە لێدوانێكیدا بۆ سپۆتنیك رایگەیاندوە، هۆشداریی دەدەن لە بەردەوامی چالاكییەكانی رێكخراوی داعش لە رێگەی كەرەستەی نوێ كە پشت بە تەكنەلۆجیا دەبەستێت، رێكخراوەكە تەكنیكە مۆدێرنەكان بۆ پەیوەندی نهێنی و دامەزراندنی ئەندامی نوێ بەكاردەهێنێت، گەنجان دەكاتە ئامانج لە رێگەی پڕوپاگەندەوەو دواتر دەیانخاتە ژێر پرۆسەی مێشك شۆردنی سیستماتیك كە ئایدۆلۆژیای توندڕەو لەخۆدەگرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group