رۆژی سێشەممە گەڕی دووەمی دانوستانەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا بەڕێوەدەچێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بڵاویكردوەتەوە، پێش دەستپێكی دانوستانەكان لەگەڵ ئەمریكا لە جنێڤ، لەگەڵ رافائیل ماریانۆ گرۆسی سەرۆكی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم كۆدەبنەوە.
عیراقچی وتوشیەتی: كۆبونەوەكە بە بەشداری پسپۆڕانی ئەتۆمی كۆبونەوەیەكی تەكنیكی قوڵ ئەنجامدەدەن، رۆژی سێ شەممەو پێش دەستپێكی دانوستانە دیپلۆماسییەكانیش لەگەڵ ئەمریكا لەگەڵ بەدر بن حەمەد ئەلبوسەعیدی وەزیری دەرەوەی عوممان كۆدەبنەوە، ئەم كۆبونەوانە بەمەبەستی گەیشتنە بەڕێككەوتنێكی دادپەروەرانەو یەكسان.
بڕیارە رۆژی سێشەممە 17/2 گەڕی دوەمی دانوستانە ئەتۆمییە ناڕاستەوخۆكانی نێوان ئێران و ئەمریكا لەجنێڤ بەڕێوەبچێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group