نەوا-
پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، بەسەرپەرشتی نوخشە ناصح پارێزگاری هەڵەبجەو ئامادەبونی ئەندامانی لیژنەی باڵا لە دیوانی پارێزگادا كۆبونەوەی ئامادەكارییەكان بۆ یادی 38 ساڵەی كارەساتی كیمیابارانی هەڵەبجە ئەنجامدرا.
لە كۆبونەوەكەدا باس لەوەكراوە، دوایین پلان و بەرنامەكان بۆ بەرزڕاگرتنی یادەكە تاوتوێ كراون و جەختكراوەتەوە كە پێویستە چالاكییەكانی ئەمساڵ شایستە بن بە قوربانیان و رەهەندێكی نێودەوڵەتی و یاسایی بەهێزیان هەبێت.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، پارێزگاری هەڵەبجە ئەندامانی لیژنەكەی راسپاردوە كە سەرجەم ئامادەكارییەكان لە كاتی خۆیاندا تەواو بكرێن بۆ گەیاندنی پەیامی مەزڵومیەتی شارەكە بە جیهان.