كەشناسی: لە دوو رۆژی داهاتوودا بارانبارین دەستپێدەكات

8 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی لە دوو رۆژی داهاتوودا، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە كاتەكانی شەودا بارانبارین دەستپێدەكات.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی پێشبینییەكانی ئەمڕۆی رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، هەروەها لە كاتەكانی شەودا لە زۆربەی ناوچەكان، نمەباران و بارانی مام ناوەند دەسپێدەكات تا كاتەكانی بەیانی زووی ڕۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت.
باسی لەوەشكرد، سبەینێ ئاسمان  نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە باران بارینی پچڕ پچڕ لە سەر بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكان و ناوچە سنوریەكان، ئەگەری نمەبارانێكی كەم لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و هەولێر لە كاتەكانی بەیانی زوودا هەیە.
كەشناسی ئاماژەی بەوەشدا، پلەكانی گەرما بەگشتی دوو بۆ سێ پلە بەرز دەبنەوە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ وەك لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر: 23 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 22 پلەی سیلیزی
دهۆك: 21 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 22 پلەی سیلیزی
پیرمام: 20 پلەی سیلیزی
سۆران: 19 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 24 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 27 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 16 پلەی سیلیزی

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group