حكومەتی كاتی سوریا خێزانەكانی ناو كەمپی هۆل دەگوازێتەوە

4 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
پاشئەوەی مانگی رابردو كەمپی هۆل لەلایەن هێزەكانی هەسەدەوە رادەستی حكومەتی كاتی سوریا كرایەوە،  77 خێزان لە كەمپەكەوە بۆ كەمپێكی دیكەی باكوری پارێزگای حەلەب گواستراونەتەوە، ئەوەش دوایئەوەی دەركەوتوە كەمپەكە لەڕوی دەستگەیشتن بە خزمەتگوزارییە مەدەنییەكان و شوێنی جوگرافییەوە بۆ نیشتەجێبون گونجاو نییە.
سەرچاوەكانی حكومەتی سوریا باسیان لەوە كردوە، گواستنەوەی ئەو خێزانانەی نیشتەجێی كەمپەكەن بەردەوام دەبێت، ئەوانەشی تا ئێستا گەیەنراوەنەتە كەمپە نوێیەكە زۆرینەیان ژن منداڵن و زۆربەشیان هاوڵاتی سورین.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group