كۆریای باكور هەڕەشەی بەكارهێنانی ئەتۆم لە كۆریای باشور دەكات

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
كۆریای باكور هەڕەشە لە كۆریای باشور دەكات و دەڵێت، ئێستا سیستمێكی موشەكییم هەیە كە دەتوانێت ئەتۆم بگەیەنێتە قوڵایی خاكەكەتان.
كیم جۆنگ ئون ڕێبەری كۆریای باكور لە میانی بەشدارییكردنی لە ناساندنی سیستمیكی موشەكیی نوێ ڕایگەیاند: سیستمەكە بۆ ئەركە تایبەت و گرنگەكان بەكاردێت.
ئاماژەی بەوەشدا، سیستمی KN-25 كە بە ئەسپە ڕەشەكەی كۆریای باكور ناسراوە و لەگەڵ ئەتۆمدا نوێكراوەتەوە، تایبەمەندییەكی بێوێنەی هەیە لە ئاستی جیهاندا، باسی لەوەشكرد، كە سیستمە نوێیەكە دەتوانێت ئەتۆم بۆ قوڵایی خاكی كۆریا بگوازێتەوە و ئامانجەكانی بە دروستی بپێكێت.
هەروەها، ئاژانسی هەواڵی ناوەندی كۆریا (KCNA) لە زاری كیم جۆنگ ئونەوە بڵاویكردەوە، پەرەپێدانی ئەم سیستمە نوێیە لە چوارچێوەی پلانی وڵاتەكەیدایە بۆ بەرزكردنەوەی توانای ستراتیژی، بەتایبەت لەم كاتەدا كە نیمچە دوورگەی كۆریا بە دۆخێكی پڕ لە گرژیدا تێدەپەڕێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group